سودانی: ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی راگرتووه، به‌غدا نییە
(0) /
ڕوانگە ـ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی رانه‌گرتووه، به‌ڵكو كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانن كه ئاماده‌نین گرێبه‌سته‌كانیان هه‌موار بكه‌نه‌وه، چونکە لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 26 دۆلاری بۆ ئەوانە.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی وتی: "گومانی تێدا نییه ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم زیانه بۆ سه‌رجه‌م عێراق، چونكه نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ پێشخستنی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزتركردنی ئابووریی عێراق سوودی لێ ببینرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی گونجاو بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌بووه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه زیاتر په‌یوه‌ندی به پابه‌ندییه یاسایاییهكانهوه هه‌یه چونكه یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی مه‌رجی پابه‌ندبونی دیاریكردووه به حسابكردنی تێچوی به‌رمیلی نه‌وت له ته‌واوی كێڵگه‌كان، به‌وه‌ی ده‌بێت له چوارچێوه‌ی تێكڕای نیشتمانیدابێت بۆ تێچوی به‌رهه‌مهێنان كه له سنوری (8) دۆلاره بۆ به‌رمیلێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی رایگه‌یاندووه".
وتیشی: "ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و ده‌رچه‌ی یاسایی، به‌ڵام پرسه‌كه په‌یوه‌سته به پابه‌ندبوون به یاسا".
باسی له‌وه‌شكرد كه "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته واژوكراوهكانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان، تێچوی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی به سنوری (26) دۆلار حسابكردووه، پێشنازمان كردووه یان یاسای بودجه هه‌موار بكرێته‌وه یان رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه "له‌م روانگه‌یه‌وه كۆمپانیاكان به‌رهه‌مهێنانیان راگرت، حكومه‌تی فیدراڵی رێگری لێنه‌كردون، له‌چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رداین".
ئاشكراشیكرد كه "كۆمپانیاكان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌مواربكرێته‌وه، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم رازیبووه، به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه پێویستمان به كاری زیاتره بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی، له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی و سامانه‌كانی".
ڕۆژی سێشه‌ممه (28ـی ئایاری 2024) وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا كاراكان له هه‌رێم ده‌كات، به‌په‌له له به‌غدا له‌گه‌ڵیاندا كۆببنه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به ئامانجی گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.

تێبينيێك بنێرە: