ئێن ئار تی: دەیانەوێت شاسوار عەبدولواحید ڕادەست بکەن
(0) /
کەناڵی ئێن ئار تی کە بووەتە زمانحالی فەرمی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕایگەیاندووە کە پۆلیسی سلێمانی نووسراوێکی کردووە بۆ پارێزگاری سلێمانی و داوایکردووە شاسوار عەبدولواحید ڕادەستی هەولێر بکرێت کە پارتی بە تۆمەتی هاندانی خۆپێشاندەران لە مانگی 6 ی ساڵی ڕابردوو سکاڵای لە سەر تۆمار کردووە.
ئەم کەناڵە ڕایگەیاندووە کە پۆلیسی سلێمانی بە نیازە کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕادەستی پۆلیسی هەولێر بکات.
ڕۆژی 2 ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، لە سەر داوای سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر، سکاڵا لە سەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار کراوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندان./.
تێبينيێك بنێرە: