دەستپێکردنی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان لە هەولێر
(0) /
ڕوانگە - لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە وزەبەخشەکانی دەستپێکرد.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 29-04-2024، بە لیستێک ناوی 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی دیاری کرد کە مۆڵەتیان نییە و فرۆشتنیان قەدەغەیە.
د.توانا فەرهاد عوسمان، بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە هەولێر گوتی: تەنیا ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەکانەوە لە بازاڕەکانی هەولێر دەستبەسەر 300 کارتۆن خواردنەوەی وزەبەخشدا گیراوە و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.
تێبينيێك بنێرە: