دەرچووەیەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم نیگەرانن لە ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتری

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان خوێندکار دەرچوو بایۆمەتری


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  گرفتی دانەمەزراندنی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە ساڵی 2017 وە هەتاوەکو ساڵی 2023 بەردەوامی هەیە و  بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە چەندینجار لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر و لە بەردەم نووسینگەی پەڕلەمانی کوردستان، ڕەزیەتییان دەربڕیوە، یەکێک لەو خوێندکارانەش ڕایدەگەیەنێت:" بەغداد چەندین جار داوای کردووە کە هەرێم ناوەکانیان ڕەوانەبکات بۆئەوەی دابمەزرێن، بەڵام حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکاریەکانی بەغدای نەداوەتەوە.

کاشما فاروق سابر، یەکێکە لەو دەرچووە دانەمەزراوانە، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" چەند ساڵێکە لە هەوڵی ئەوەداین حکومەتی هەرێم ئەو گرفتەمان بۆ چارەسەربکات و وەڵامی داواکاریەکەی بەغداد بداتەوە بەداخەوە هەمو هەوڵەکانمان بێ ئەنجام بوو بۆیە بەناچاری پەنامان برد بۆ  ئەندام پەڕلەمانەکانی عێراق، بەداخەوە هەوڵەکانی ئەوانیش هیچ ئەنجامێکی نەبوو، بۆیە لە دواتردا ناڕەزایەتیەکانمان لەڕێگەی میدیاکانەوە دەربڕی 
تا ئەوەی ساڵی پار  حکومەتی عێراق داوایی لە حکومەتی هەرێمکرد کە ناوی دەرچووەیەکەمەکانی بۆ ڕەوانەبکات،بەڵام حکومەتی هەرێم ئیهمالی لەم پرسەداکرد و ناوەکانی ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکرد، لەکاتێکدا هەرسنڵی پار واتا ساڵی 2023 دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق دامەزران و ئێمەش لەو مافە بێبەشکراین.

کاشما فاروق سابر، ڕونیشیکردەوە:" هۆکاری ڕەوانەنکردنی ناوی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە لایەن حکومەتی هەرێم بۆ خەمساردی حکومەتی هەرێم دەگڕێتەوە هەروەها حکومەتی هەرێم نایەوێت کەسە بەتواناکان دەزگاکانی هەرێم بەڕێوە ببەن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێم نایەوێت لەو بودجەیەی کە لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە بەدەستی دەگات بەشێکی تەرخانبکات بۆ مووچەی ئێمە.

کاشما فاروق سابر،  دەرچووی دانەمەزراو، باسی لەوەشکرد:" خۆشبەختانە بۆئەمساڵی 2024 جارێکی دیکە بەغداد ئەو داوایەی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووە کە دەبێت ناوی یەکەمەکانی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان لەڕێگەی دروستکردنی کارتێکی بایۆمەترییەوە ڕەوانەی بەغدادبکرێت، ئێستا دەستکراوە بە دروستکردنی کارتی بایۆمەتری، بەڵام حکومەتی هەرێم لە 29 /5 وەئێمەی ئاگادارکردۆتەوە کە تاوەکو 6/6 دەرفەت هەیە و داوای لە 5000 خوێندکاردەکات لەو ماوە کەمەدا پرۆسەی بایۆمەتری ئەنجامبدەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو پرۆسەیە زۆر بەخاوی بەڕێوە دەچێت و ئە خوێندکارانەی لە دەرەوەی سلێمانییەوە هاتوون بەهیچ جۆرێک ناتوانن پرۆسەکە ئەنجام بدەن، بۆیە داوامانکردووە پرۆسەکە فراوانبکرێت و چەند بانکێکی دیکە دیاریبکات وە ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەرنەکرێت ئەوا بەدڵنیاییەوە هەڵوێستمان دەبێت.