مەسرور بارزانی: بە بەرپرسانی بەغدام گووت بەیەکەوە عێراق و هەرێمی کوردستان پێش بخەین

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مەسرور بارزانی کوردستان هەرێم عێراق


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، لە کاتی سەردانم بۆ بەغدا بە لایەنە سیاسییەکانم وتووە، بەیەکەوە بەرنامە بۆ پێشخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان دابنێین.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتێکی دەوڵەمەندمان هەیە، تەنها ئیدارەدانێکی باشترمان پێویستە.
 
ئەم وتانەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمیانی دانانی بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدان لە گەڕەکی بەرۆشکێـی شاری دهۆک کە ئەمڕۆ دووشەممە دانرا.
 
جێی باسە پڕۆژەکە بە گوژمەی 131 ملیار و 898 ملیۆن و 515 هەزار دیناربوو.