وەزارەتی دارایی: سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 دەستپێدەکات
(0) /
ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغداد بڕی 107 ملیار دیناری مووچەی ناردووە و رۆژی یەکشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە، 8ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و رۆژی یەکشەممە، 9ی حوزەیران مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای گەیشتنی وەزارەت و دامودەزگاکانی دیکە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، راستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دامودەزگایانەش رادەگەیەنرێت.
تێبينيێك بنێرە: