دادگای فیدراڵی رۆژی تاوتوێكردنی سكاڵاكانی تایبەت بە كورسی پێكهاتەكانی دیاری كرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دادگای فیدراڵی پێکهاتەکان مووچە


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دادگای فیدراڵیی عێراق رۆژی 22ـی مانگی داهاتوی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، دیاری كرد.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە دادگاکە رۆژی دوشەممە، 22ـی تەمموز بۆ تاوتوێکردنی ئەو سکاڵایانەی تایبەتن بە کورسیی پێکهاتەکان و کردنی هەرێمی کوردستان بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بۆ پێکهاتەکان، کۆببێتەوە.

ئەو سكاڵایانە پێكدێن لە پێنج تانە كە لەلایەن لایەنەكانی تورکمان، کلدان، سریان، ئاشوری و ئەرمەنەکانەوە تۆمارکراون.

 مێژوی تۆماركردنی سکاڵاکان دەگەڕێتەوە بۆ پێش بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە رۆژی 20ـی ئایار کە تێیدا بڕیاریدا پێنج کورسی بۆ کۆتاکان بگەڕێنەوە، دوای ئەوەی هەر 11 کورسییەکەی پێكهاتەكان پێشتر بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی لابرابون.

سكاڵاكارەكان وێڕای داوای گەڕاندنەوەی كورسیی پێکهاتەکان، داواشیان كردوە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان بکرێت بە یەک بازنەی هەڵبژاردن.