سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

  ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێزان ماوریتزیۆ گریگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا و ماورۆ دێل باربا ئەندامی پەرلەمانی ئیتاڵیا.

لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 10-6-2024 لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەپەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا کرد لە چەندین بواری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و ژینگەییدا.

سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کرد و رایگەیاند، هەردوو وڵات خاوەنی کولتور و مێژووییەکی شارستانیەتی گەورەن و پێویستە هاوئاهەنگی و هاوکاری لە بواری کاری تیمەکانی شوێنەوار و کنە و پشکنیندا بکەن. هاوکات ستایشی رۆڵی کۆمپانیا ئیتاڵییەکانی کرد، کە لەعێراقدا کاریان کردوە و ئێستاش کاردەکەن. سەرۆك کۆمار خوشحاڵی خۆی لەبارەی بیرۆکەی حکومەتی ئیتاڵیا بۆ دروستکردنی زانکۆی ئیتاڵی لەبوارەکانی ئەندازیاری تەلارسازی و شارستانی لە بەغداد دەربڕی.

هەروەك جەختیکردەوە لەگرنگی ئامادەکردنی ئەندازیاران لەڕووی راهێنان و پێشخستنی ئاستی زانستییەوە. لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا، بانگهێشتنامەی سەرۆك کۆماری بۆ هاوتا ئیتاڵییەکەی بۆ سەردانی عێراق بەرزنرخاند، ئاماژەی بەوەدا کە کارکردن بۆ ڕێکخستنی سەردانەکە بەردەوامە، جەختیشی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.