داواکارییەکی مەزڵوم کۆبانێ لە ئەمریکا ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / مەزڵوم کۆبانێ


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات وردەکاری کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خستەڕوو و ڕایگەیاند کە لەو کۆبوونەوەدا داوای مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی کردووە.

مەزڵوم کۆبانێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر هەواڵی کۆبوونەوەی لە گەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆی هود یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی داعش و پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوچەکە، داوای مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە./.