ئەمریکا بۆ هەسەدە: لە سوریا دەمێنینەوە

(0) / / ئەمەریکا / هەسەدە مەزڵوم کۆبانێ


Apr 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

ژنڕاڵێکی ئەمریکی لە گەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتی سوریا کۆبووە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمی هێزەکانی هەسەدەدا هاتووە کە مەزڵوم کۆبانێ دوێنێ لە گەڵ ژنڕاڵ مایکڵ کورڵا کۆبووەتەوە. ئەو ژنڕاڵە فەرماندەیە لە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا.

فەرماندە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان بۆ بەردەوامی شەڕی دژ بە داعش لە سوریا دەمێننەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هەسەدە ڕایگەیاندووە کە فەرماندە ئەمریکییەکە و شاندی یاوەری کەمپی هۆڵ و گرتووخانەی حەسەکەیان بەسەرکردووەتەوە./.