ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا، کوژران
(0) /
ڕوانگە - لە کاردانەوەی هێرش و پەلامارەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا بۆسەر هێزەکانیان، هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە حەوت سەربازی سوپای تورکیان کوشت.
هەسەدە، ڕایشیگەیاندووە:" هێرشەکانیان لەڕێگەی چەکی قورسەوە بۆسەربنکە و بارەگانی سوپاس تورکیا، لە گوندەکانى مەنبج، لە باکووری سووریا ئەنجامداوە.
ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج، کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە خۆیان، دیمەنی هێرشەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی بەرەی کوردی سەر بە سوپاکەیانەوە، ئەنجامدراوە.
ئەنجوومەنەکە ئاشکرایشیکردووە:" تۆپبارانی چوار بنکەی تورکیایان لە بەڵداق، شێخ ناسر، قەرەتە و شەقیف لە ناوچەکانی سنووری باکووری مەنبج کردووە، ئەو ناوچانەش بە مۆڵگەی هێزەکانی تورکیا دادەنرێن.
تێبينيێك بنێرە: