مەزڵوم کۆبانێ باس لە کوژرانی سەرکردەی داعش دەکات

(0) / / ئاسیا / مەزڵوم کۆبانێ


Feb 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات پەیامێکی لە سەر کوژرانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش بڵاو کردەوە.

مەزڵوم کۆبانێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سوپاسی ئەمریکییەکانی کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوام و هاوکاری لە بۆردومانکردنی ئیدلب کە تێدا سەرکردەی داعش کوژرا.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بە هاوکاری هێزەکانی هەسەدە سەرکردەی داعش کوژرا و بە کوشتنی ئەو گەورە تیرۆریستە، ڕۆحی 121 شەهیدی ئەم دواییەی هێزەکانی هەسەدە ئاسوودە بووە کە لە شەڕی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە گیانیان لە دەست دا./.