ئەمریکییەکان چییان بە مەزڵوم کۆبانێ وتووە؟

(0) / / ئەمەریکا / مەزڵوم کۆبانێ


Aug 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە پاش ڕووداوەکانی ئەفغانستان و کشانەوەی بەپەلەی هێزەکانی ئەمریکا، نیگەرانی گەورە لای بەرپرسانی هەسەدە درووست بووە کە ڕەنگە ئەو سیناریۆیەش بۆ ئەوان دووبارە ببێتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی هەسەدە پشت بە ئەزموونی سێ ساڵی ڕابردوو و بڕیارەکەی دوناڵد ترەمپ کە ڕێخۆشکەری هێرشەکانی تورکیا بوو، ئێستاش نیگەرانن لەوەی کە بایدن هەمان سیناریۆی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریاش دووبارە بکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا و هەروەها یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک دڵنیایی ئەوەیان بە بەرپرسانی هەسەدە داوە و بە دیاریکراوی بە مەزڵوم کۆبانێیان وتووە کە هاوبەشیی واشنتن و هەسەدە بەردەوامە و هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە ناکشێنەوە./.