سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات

(0) / / عێراق / زایەڵە کورپستان عێراق کەنەدا


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە خاتوو کاسی بانکا باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کەنەدا کردەوە، هەروەها پێویستی کارکردنی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری هاوبەش دوپاتکردەوە بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.
هاوکات سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی سودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی کەنەدا لە روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەك ئاماژەی بە گرنگی هاتنی کۆمپانیاکانی کەنەدا کرد بۆ بازاڕی عێراق و سودوەرگرتن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، بەتایبەتی لە بواری نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وڵات.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا، کە عێراق بە پەرۆشە بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری، هەروەها هاندانی دیالۆگی بنیاتنەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە بەشێوەیەك کە خۆشگوزەرانی بۆ گەلان بەدەستبهێنێت.
لەلایەن خۆیەوە خاتوو کاسی بانکا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و فراوانکردنی پەیوەندی بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزمونی ئابوری و زانستی و تەندروستی نیشان دا.