سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئێران هەولێر


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.

کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەفەرێکی فەرمی بۆ هەولێر دەبێت.

لەم هەواڵەدا بەبێ ئاماژە بە وردەکاریی بەرنامەی سەفەر و دیدارەکان، هاتووە: دوکتۆر عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژ هەینی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و گفتوگۆ دەکات.