فارس عیسا: كێشەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی چارەسەردەبێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە فارس عیسا مووچە


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی چارەسەدەبێت و دەشڵێت، ” ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان ئەنجامیداوە یاسایین و هیچ گرفتێكیان نییە”.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی وەفدی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەرێنی بووە و ئەو گرێبەستانەی پێشتر هەرێم لە بواری نەوتدا ئەنجامیداون یاسایین و گرفتیان نییە و بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە هەرێم و بەغداد زەرەرمەندبوون.
سەبارەت بە پرسی مووچە، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد جەختیكردەوە و وتیشی، “كێشەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی هاوشێوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت و دانوستانەكان بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوامە”.