ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کۆمەڵایەتی


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٢، لەگەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار (ر، ع، ج) لەدایکبووی ٢٠٠٥ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.