وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژكرایەوە

(0) / زایەڵە جومانە غەلای کوردستان هەڵبژاردن


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوای جەژنی قوربان درێژكرایەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتایی دەوامی 24ی حوزەیران درێژکردەوە.

بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن لە رۆژانی جەژنی قورباندا تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارەکان بەردەوام دەبێت.

لە 8ی ئەم مانگەوە دەرگای تۆماکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە.