حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مووچه


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە،حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، لە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ ی ٦ ی ٢٠٢٤، تاکوو ڕۆژی هەینی ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٤، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕوونیشیکردۆتەوە:" ڕۆژی یەکشەممەی دواتر، ٢٣ ی ٦ ی ٢٠٢٤، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.