بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بنكەی پۆلیسی عەربەت سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە عەربەت تۆمەتبار


Jun 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردۆتەوە:"لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرنجام و كەمتر لە چوار سەعات لەلێكۆڵینەوەكان دەریانخست كە هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:" لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار ( ج، ف، ح لەدایكبووی 1987 ) (ه، ه، م لەدایكبووی 2008 )، (ه، ه، م لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .