ئەردۆغان: بە دڵنیاییەوە ڕێژەی هەڵاوسان کەم دەکرێتەوە بۆ ژمارە تاکەکان

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئەردۆغان هەڵاوسان ئابووری


Jun 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە وتی بەرنامەی ئابووری تورکیا لە ڕووی بەرهەمهێنان و کار و هەناردەوە بەرهەمی دەبێت.

ئەردۆغان وتی تورکیا لە نیوەی دووەمی ئەم ساڵەوە ئەنجامی باشی دەبێت لە هەڵاوساندا." وتیشی بە دڵنیاییەوە ڕێژەی هەڵاوسان کەم دەکرێتەوە بۆ ژمارە تاکەکان.

بەپێی داتا فەڕمییەکان، ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری تورکیا لە مانگی پێنجدا لە سەدا 75 ی تێپەڕاندووە، بەڵام بەرپرسان پێشبینی دەکەن بەرزبوونەوەی نرخەکان لە قەیرانێکی گرانیدا گەیشتبێتە لوتکە کە کێشەی بۆ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دروست کردووە.