لە سلێمانی زۆرترین و لە دهۆک کەمترین ئاژەڵی قوربانی سەربڕاوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قوربانی سلێمانی دهۆک


Jun 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - به‌پێی هۆبه‌كانی كوشتارگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەپارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاژەڵی قوربانی سەربڕاوە و لە پارێزگای دهۆکیش کەمترین.

ئه‌مرۆ دووشەممە، 17ی حوزەیرانی 2024، د. ئەرسەلان جەلال، بەرپرسی هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر ڕایگەیاند، لەکوشتارگەی هەولێر، 280 سەر ئاژەڵی بچوک ‌و 22 ئاژەڵی گەورە سەربڕاون و 304 کگم گۆشتیش ڕەتکراوەتەوە.

دەشڵێت، " بۆ جەژنی قوربانی ئەمسال، قوربانیی لەلایەن هاوڵاتییانەوە کەم بووەتەوە، ڕەنگە سەربڕینی ئاژەڵ  لەچاو ساڵی پاردا زۆر کەم بێت"، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خەڵک ڕاستەوخۆ لەو شوێنە ئاژەڵەکە دەکڕێت‌ و سەری دەبڕێت، بەڵام ئەو شوێنە ڕێگە پێدراوی تەندروستیی نییە.

هاوكات محەمەد مەحمود، بەڕێوەبەریی کوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاژەڵ بۆ سەربڕین براوەتە کوشتارگە کە 600 سەر ئاژەڵی بچوک ‌و 53 سەر ئاژەڵی گەورە لەکوشتارگەی سلێمانی کراونەتە قوربانی.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماری دهۆكیش نیشتیمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێرتەرنەری دهۆک ڕایگەیاندووە، لەکوشتارگەی دهۆک یەکەم ڕۆژی جەژن 11 سەر مەڕو حەوت ئاژەڵی گەورە سەر بڕاون، لەبەردەڕەش و ئاکرێ و بجێل بەهەموویان 70 سەر مەڕو بزن‌ و 85  سەر ئاژەڵی گەورە کراونەتە قوربانی.