لیژنه باڵاكه‌ی عێراق و توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆده‌بنه‌وه
(0) /
ڕوانگە - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی باڵای سیاسی و ئه‌منیی هاوبه‌شی نێوان عێراق و توركیا مانگی ئابی داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ن و ئه‌مجاره كۆبونه‌وه‌كه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیایه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندوه كه فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ئاشتی له ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، هاوتا توركییه‌كه‌ی یه‌كتریان بینیوه.
كۆنگره‌كه له هاوینه‌هه‌واری پۆرگنشتۆك له شاری لۆتسیرن-ی سویسرا سازكراوه‌و تیادیدا حسێن و فیدان باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان و هاوكاریی ئابوریی نێوانیان كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و توركیا رێككه‌وتون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردولا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مانگی ئابی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای هه‌میشه‌یی نێوانیان كه بۆ بواری سیاسی و ئه‌منیی پێكهێنراوه، له ئه‌نقه‌ره كۆببنه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: