حاجیەکی گەرمیانی لە مەککە گیانی لەدەستدا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە حاجی گەرمیان


Jun 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ سیروان محەمەد، لێپرسراوی حەج و عەمرەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایدەگەیەنێت:" حاجیانی گەرمیان، لە بارودۆخێکی باشدان و تا ئێستا هیچ گرفتێک بۆ حاجیان پێش نەهاتووە، تەنها ئەوەنەبێت کە کەشوهەوای شاری مەککە گەرمە و سروشتی ناوچەکە بەوشێوەیە.

وتیشی:" حاجیان بەبێ بونی هیچ کێشەیەک ئەرکەکانی حەج جێبەجێ دەکەن، تەنها ئەوەنەبێت بۆبەرژەوەندی خۆیان و پاراستنی گیانیان هەندێک لە ئەرکەکانی وەک سەفاو مەروا و تەواف و ڕەجم کردن لە حاجیان قەدەغەکراوە، بەڵام هەندێک لە حاجیان ئەو ئەرکانە ئەنجام دەدەن.

سیروان محەمەد، لێپرسراوی حەج و عەمرەی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" تا ئێستا حاجییەکی گەرمیان، بەناوی " عەبدل حەمید ڕەحم" دانیشتوی شارەدێی گردەگۆزینە سەر بە قەزایی کەلار، گیانی لەدەستداوە و لەسەر بڕیاری خانەوادەکەی لە گۆڕستانی مەککە، بەخاکی دەسپێرین