کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەشناسی گەرما کوردستان


Jun 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە". 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک پلە لە کەرکوک و هەندێ ناوچەى دەور و بەر دوو پلە بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی باکوری هەرێمیش پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 
هەولێر: ٤٥
سلێمانی: ٤١
دهۆک: ٤٣
زاخۆ: ٤٣
هەڵەبجە: ٤٣
کەرکوک: ٤٧
سۆران: ٤٠
حاجی ئۆمەران: ٣٢
گەرمیان: ٤٧