سندوقی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە شەش پارێزگای هەرێم و عێراق بونی دەبێت

(0) / ڕوانگە ئێران هەڵبژاردن


Jun 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی خولی 14 سەرۆکایەتی ئێران، سندوقی دەنگدان لە پارێزگاکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف و بەسرە ئامادە دەبێت، هیوادارن هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی عێراق بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکە بکەن.

محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە ئاژانسی (ئێرنا)ی راگەیاند، "لە خولی 13ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی عێراق 20 هەزار دەنگیان پێکدەهێنا، هیوادارین هەڵبژاردنی ئەمجارەش لە وڵاتەکە و دەرەوەشی بەرێوەبچێت، لە ناویاندا عێراق."

محەمەد کازم ئال سادق ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی سەردانیکەرانێکی زۆری ئێرانی لە عێراق بونیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمەکانی عەرەفی و جەژنی قوربان و غەدیر، ئومێدەوارن ئەو سەردانیکەرانە بە جۆش و خرۆشەوە لەسەر سندوقەکانی دەنگدانیش ئامادە بن.

ئەوەشی خستەڕو، بۆ هەڵبژاردنی خولی 14ی سەرۆکایەتی ئێران، سندوقی دەنگدان لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف و بەسرە ئامادە دەبێت.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتی، هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی کازمیە و سامەرا لە بەغدا دەنگ دەدەن، ئەوانەی دانیشتوی عیمارە  و ناسرییەن، لە بەسرە دەنگ دەدەن.