سەرۆکی هەرێم، سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی بەرزانی قالەی خەڵوز د‌ەکات
(0) /
ڕوانگە ـ بە بۆنەی کۆچی دوای هونەرمەندی ناوداری کورد، بەرزانی قالەی خەڵوز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان د‌ەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند:"به‌داخه‌وه هه‌واڵی خه‌مگینی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز) هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستانم پێگه‌یشت، هەر بەوبۆنە خەمناکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م".
شەوی سێشەممە، هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
بەرزان قادر ناسراو بە "بەرزانی قالەی خەڵوز" لە ساڵی 1961 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1979 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و لە چەندین فیلم و بەرنامەی هونەریدا بەشداری کردووە.

تێبينيێك بنێرە: