نەسروڵڵا: دوژمن زیانەکانی لە بەرەی باکوور بە نهێنی دەهێڵێتەوە / زانیاری زۆرمان لەسەر دوژمن هەیە

(0) / / ئاسیا / ڕوانگه حەسەن نەسروڵا


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: دوژمن زیانەکانی لە بەرەی باکوور بە نهێنی دەهێڵێتەوە / ئێمە زانیاری زۆرمان لەسەر دوژمن هەیە و ئەو ڤیدیۆیەی دوێنێ بڵاوکرایەوە تەنها هەڵبژاردەیەک بوو لە چەند کاتژمێر وێنەگرتن بەسەر حەیفا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە مەراسیمی یادکردنەوەی حاج ئەبو تالیب، فەرماندەی حزبوڵڵا وتی: دوژمن ناچار بوو بنکەکانیان چۆڵ بکات بەهۆی هێرشی بەرخۆدان بنکەی نوێ لە پشت شاخ دروست بکات، لە کاتێکدا ئێمە چەکی نوێمان دەستکەوتووە و بۆ ئێستا ئاشکرای ناکەین.

ئەوەی پێویستە دوژمن لەم بارودۆخەی ئێستا لێ بترسێت ئەوەیە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی غەززە و هیچ شتێک ڕێگریمان لێناکات. هێرشکردنە سەر ئەلجەلیل بژاردەیەک دەبێت لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان.

دوژمن زیانەکانی لە بەرەی باکووردا بە نهێنی دەهێڵێتەوە، بەڵام ناتوانێت ژمارەی ئەو کەسانە بشارێتەوە کە شارەکانیان بەجێهێشتووە.

٤٢ شارۆچکە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بە تەواوی چۆڵکراون و ژیان لە هەندێک شارۆچکە بە تەواوی وەستاوە.