کۆمپانیای Nvidia پێش کۆمپانیاکانی تری تەکنەلۆجیای کەوت!

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە کوردستان تەکنەلۆژیا


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لەم هەفتەیە کۆمپانیای Nvidia پێش کۆمپانیاکانی تری تەکنەلۆجیای کەوت و بوو بە بەنرخترین کۆمپانیای جیهان کە بازرگانی گشتیی بۆ دەکرێت، ئەمەش دوایین نیشانەی بەهێزی لە کەرتی زیرەکی دەستکرددا.

کۆمپانیای NVIDIA کە بنکەکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە و جێنسن هوانگ سەرۆکایەتی دەکات، بەهۆی خواستێکی زۆرەوە بۆ چیپە بەهێزەکانی GPU کە یارمەتی پێشکەوتنی نوێ دەدەن لە بواری زیرەکی دەستکرددا، قازانجەکانی بەرزبووەتەوە.

گەڕانەوەی سەرمایەگوزاری لە پشکی NVIDIA لە ساڵی 1999ەوە بازدانی بۆ 591,078%.. ئایا بە زەبری ژیری دەستکرد بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی دەستکەوت؟