عەلی حەمە ساڵح: بێ ئاوی بەتەواوی دانیشتیوانی هەولێری ماندووکردوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە عەلی حەمە ساڵح بێ ئاوی هەولێر


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ هەولێر لەبەردەم مەترسی ژیاندا
بێ ئاوی بەتەواوی دانیشتیوانی هەولێری ماندووکردوە، بەدەیان هەزار خێزان بە تانکەر ئاو دەکڕن! ساڵ بەساڵ مەترسیەکە گەورەتر دەبێت.
بەشێکی زۆری هەولێر  پشت بە ئاوی بیردەبەستێت،  بیرەکان وشک دەبن! قوڵایی بیر گەشتوەتە نزیکەی (٧٥٠ مەتر)… ساڵانی ئایندە ئەم گرفتە زۆر زۆر گەورەتر دەبێت، بەئەندازەیەک ژیان لە هەولێر سەخت دەبێت!
چارەسەر بیرو  لێدانی بیری دیژەو تانکەر نیە!  ڕاکێشانی پرۆژەی دیکەی ئاوە لە زێی گەورەوە.. پشتبەستنە بە ئاوی ژێر زەوی..

بەبەهای ملیارەها دۆلار زەوی بردرا!
بەیەک پارچە زەوی، کە بەرامبەر هۆتێلڕۆتانا بەنایاسایی تاپۆکرا(٥٠٠هەزار مەترە) کێشەی ئاوی هەولێر بەیەکجاری چارە دەبێت..
پرۆژەیەکی نیشتەجێوبونی هەولێر، نرخی کۆشکێک (٤ بۆ ١٠ ملیۆن دۆلارە)! چواردە دەریاچەی دەستکردو دەیان بیریان لێداوە، بۆ ملیۆنێک مەتر چیمەنی یاریگای گۆڵف…