قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێم پابەندی یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق دەمێنێتەوە.

قوباد تاڵەبانی لە میانەی چاوپێکەوتنی جنین هنیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی کە پێویستە هەولێر و بەغدا پەیوەندییەکی تەندرووست و باشتر لە نێوانیاندا هەبێت.

قوباد تاڵەبانی جەختی لە سەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە یاسای بودجەی عێراق کردەوە و ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سەر ئەم پرسە سەردانی بەغدا دەکەینەوە.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش داوایکرد کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاودێریکردنی پرۆسەکە ڕۆڵی خۆی ببینێت./.