سەرۆك کۆمار پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازی لەبەڕێزان عارف حەمامی، حسێن ئەلبەتات و جاسم محەمەد یوسف ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.  

لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 26-6-2024، لەکۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، باس لەپێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری وڵات کرا و سەرۆك کۆمار گرنگی چالاککردنی دیالۆگی نێوان لایەنەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران و پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی ئەنجومەنەکە دوپاتکردەوە، کەبەردەوامبوونی چاودێریکردنی کارەکانی یاسادانان مسۆگەربکات.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەگرنگیی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن و کارکردن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەدواداچوونی بارودۆخی وڵات کرد، لەئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابووریدا.
لەلای خۆیانەوە، ئەندامانی پەرلەمان، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پێشنیارەکانی سەرۆك کۆمار دەربڕی و جەختیان لەپەرۆشییانکردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرك و  بەرپرسیارێتییەکانیان بەرامبەر بە گەلی عێراق بەگشتی.