هاوپەیمانی نیشتیمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

(0) / / كوردستان / زایەڵە هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی، ڕایدەگەیەنێت:"  ئێمە بەردەوام داكۆكیمان لە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا كردووە، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواكەوتنی نەبووین، ئێستاش بە پێویستی دەزانین ، تەواوی لایەنەكان جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دوور لە دەستێوەردان و ساختەكاری بكەنەوە


محمد غەزالی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئێمە لە هاوپەیمانی نیشتیمانی هیوادارین لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و هەربۆیە بەردەوام داكۆكیمان لە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا كردووە، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواكەوتنی نەبووین.

وتیشی:" بەپێویستی دەزانین ، تەواوی لایەنەكان جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دوور لە دەستێوەردان و ساختەكاری بكەنەوە

محمد غەزالی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی، ڕونیشی کردەوە:" داواش لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین بە گڕوتینەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشدار بن لە مافی خۆیان