هەنگاوێکی بەرهەم ساڵح بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


May 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2003 تا ئێستا هەزار ملیار دۆلار لەم وڵاتە بە هۆی گەندەڵییەوە بە فیڕۆ چووە و داواش دەکات کە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دیاردەی گەندەڵی پێک بهێندرێت.

بەرهەم ساڵح لە وتارێکدا سەبارەت بە گەندەڵی ئیداری و دارایی لە عێراق وتی کە یاسای گەڕاندنەوەی پارە و سامانی دزراو و بەتاڵانبراو بۆ دەرەوەی وڵات ڕەوانەی پەرلەمان کراوە و ئەمەش هەنگاوێکی کردەیی و باشە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی.

ناوبراو گەندەڵیی بە یەکێک لە هۆکارەکانی خۆپێشاندانی گەنجان لە عێراق ناو برد و وتی کە عێراق لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام هەزار ملیار دۆلاری لە دەست داوە و 150 ملیار دۆلاریش لە گرێبەستەکاندا گەندەڵی کراوە.

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی کرد و وتی کە گەڕاندنەوەی پارە و سامانە دزراوەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی وڵاتانی دەرەوە هەیە./.