دژی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سڵێمان ئەحمەد، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی لە بەریتانیا بەڕێوەچوو
(0) /
بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی داكۆك و بە ئامادەبونی ژمارەیەك چالاكوانی كوردی نیشتەجێی گڵاسگۆی بەریتانیا، دژی ڕفاندن و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس سڵێمان ئەحمەد، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ئەنجام درا.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەلایەن سادر سەلیم خوێندرایەوە وێڕای تۆمەتباری كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدۆسیەی دەستگیركردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە، ئاماژە بەوەش كرا، دادگاكان سەربەخۆ نین و دادوەرەكان بەحزبی كراون و سیناریۆی ناڕەوا دژی هەر ئازادیخوازێ بیانەوێ دروست دەكەن.
یادمان بورهانی چالاكوانیش لە بەیاننامەیەكدا كە خوێندیەوە داوای لە تەواوی ئازادخوازان و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كرد بە بێمەرج تەواوی ئازایخواز و چالاكان و ڕۆژنامەنوسەكان بەتایبیەت سڵێمان ئەحمەد ئازاد بكەن.
تێبينيێك بنێرە: