بەنزینی سوپەر بۆ یەکەمین جار لە عێراق بەرهەمهێنرا

(0) / / عێراق / ڕوانگە بەنزینی سوپەر عێراق


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، لە پێناو ڕاگرتنی بەنزینی هاوردە و گەیشتن بەخۆبژێوی بۆ یەکەمین جار لە وڵاتەکەمان توانیمان بەنزینی سوپەر بە ئۆکتانی ٩٨٪ بەرهەم بهێنین، دەشڵێن، لە پاڵاوتگەى باکووری عێراق سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزینی سوپەرمان بەرهەمهێناوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە بەرهەمهێنانی بەنزینی سوپەر بۆ یەکەمین جار راگەیانداروێکی بڵاوکردەوە.

 لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، لە پێناو ڕاگرتنی بەنزینی هاوردە و گەیشتن بەخۆبژێوی بۆ یەکەمین جار لە وڵاتەکەمان توانیمان بەنزینی سوپەر بە ئۆکتانی ٩٨٪ بەرهەم بهێنین.

دەشڵێن، لە پاڵاوتگەى باکووری عێراق سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزینی سوپەرمان بەرهەمهێناوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هاوکاری کۆمپانیاکان توانیومانە ئۆکتانی بەنزین لە ٩٢٪ ەوە بەرزبکەینەوە بۆ ٩٨٪ کە ستانداردی جیهانیە.

جێگای ئاماژەیە پاڵاوگەی باکوور لە عێراق لە مانگی شووباتی ساڵی ڕابردووەوە کرایەوە بە توانای بەرهەمهێنانی ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.