سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەزیری پێشوی دەرەوەی سودان دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگه عیراق کوردستان


Jun 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە خاتوو مریەم سادق ئەلمەهدی وەزیری پێشوی دەرەوەی سودان.
لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 30-6-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار خۆشحاڵی خۆی بەبەشداریکردنی خاتوو مریەم سادق ئەلمهدی لە دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-کوردی دەربڕی و هیوای ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی سودانی برا خواست و کێشەکانی ئێستاش بەزوترین کات کۆتاییانبێت.
هەروەها لەدیدارەکەدا، دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی-کوردی و کاریگەرییەکانی لەسەر واقیعی کولتوری لە وڵاتدا تاووتوێکران، کە لەژێر دروشمی (دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-کوردی) بە چاودێریی سەرۆك کۆمار لە بەغداد بەڕێوەچو.
لەلای خۆیەوە، خاتوو مریەم سادق ئەلمەهدی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ  بانگهێشتنامەکەی سەرۆك کۆمار بۆ  بەشداریکردن لە (دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-کوردی) دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی-کوردی کرد، کە کار بۆ بەدیهێنانی هاوئاهەنگی رۆشنبیری و کۆمەڵگەیی لەنێوان هاووڵاتیان دەکات، بەشێوەیەك کە سەقامگیریی بەرجەستە دەکات و پشتیوانی لەخواستەکانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی عێراقییەکان دەکات.