هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هەولێر


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ ڕۆژی دووشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق لە بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان کۆبوونەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە گوتی،  نەگەیشتینە ڕێککەوتن و شاندەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبن، باسی لەوەش کرد باسی داهاتی خاڵە سنوورییەکان نەکراوە

عێراق داوای ڕادەستکردنی ئیدارەدانی دەروازەکان بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2016 دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان داوای هەموارکردنی یاساکە دەکات. یاساکە باس لەوە دەکات دەروازەکان لەڕووی کارگێڕی و ئەمنییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن.

بڕیارە لە ئایندەدا لیژنەیەکی عێراق سەردانی دەروازەکان بکات، تا تێبینبییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێک بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو ئامادە بکەن.