سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل دەستنیشان کرا
(0) /
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە جێگری دەزگای هەواڵگری ئەم ڕژێمە وەک سەرۆکی نوێی دەستنیشان کراوە و هەفتەی داهاتوو دەست بەکار دەبێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئیسرائیل، دەیڤید بارنیا جێگری دەزگای هەواڵگری مۆساد بە فەرمی وەک سەرۆکی نوێی ئەم دەزگایە دەستنیشان کراوە و دەبێتە شوێنگرەوەی یوسی کوهین.
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەند مانگ بەر لە ئێستا دەیڤید بارنیای وەک سەرۆکی نوێی مۆساد دەستنیشان کرد بەڵام ئاویخای ماندلبلیت داواکاری گشتی ئەم ڕژێمە ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند کە دەستنیشانکردنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەبێت بۆ پاش هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێ دوابخرێت.
بەڵام بە پێی بەردەوامی قەیرانی سیاسی ئیسرائیل پاش بەڕێوەچوونی 4 هەڵبژاردنی بەردەوام، داواکاری گشتی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند سەرۆکی نوێی مۆساد دەتوانێت لە پۆستەکەیدا دەست بەکار بێت./.
تێبينيێك بنێرە: