مەلا بەختیار باس لە قەدەری کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی سەبارەت بە نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پێدەچێت قەدەرمان وابێت لە هەموو شتێک دوا بکەوین، لە پاش 30 ساڵ لە سەر چی ڕاوەستاوین؟

مەلا بەختیار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئێمە نەتەوەیەکین پێدەچێت قەدەرمان وابێت لە هەموو شتێک دوابکەوین، پاش 30 ساڵ لە سەر چی ڕاوەستاوین؟

ناوبراو ڕایگەیاند کە لە سەدەی 17 هەمەوە دەستووری هەمیشەیی دەنووسرێت، وڵاتێکی وەک ئەمریکا بە 18 لاپەڕەوە نووسینی دەستووری دەستپێکرد و شەڕی کۆیلەکانی کۆتایی پێهێنا بەڵام ئێمە دیار نییە لە سەر چی ڕاوەستاوین./.