کۆمیسیۆن: نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە کۆی سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەر، تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 901 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

 

 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داتای دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو:-

 

- ملیۆنێک و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی لە پارێزگای هەولێر هەن, ملیۆنێک و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

 

- لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ملیۆنێک و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، ملیۆنێک و 146 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە. هێشتا تۆماری دەنگدەرانی ئەو دوو پارێزگایە جیا نەکراوە.

 

- لە پارێزگای دهۆک 926 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، تاوەکو 03ـی تەمموز 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە.

 

 بەپێی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.