لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتوچۆ کوردستان


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

روانگە - لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە چەمچەماڵ لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن.

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە سنووری چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکە برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە،رووداوی یەکەم وەرگەرانی تۆیۆتا لاندکرۆزێک بووە لەسەر ریگای ناحیەی ئاغجەلەر _ گۆپتەپە و کەسێک گیانی لەدەستداوە کەسێکیش بریندارە.

دەشڵێت، رووداوی دووەم وەرگەڕانی دیکە بووە دیسان لەجۆری تۆیۆتا لاندکرۆز لەنزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال روویداوە و شەش کەس بە سوکی بریندار بوون