سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، داوایەک ئاراستەی ژمارەیەک لە هێزەکوردیەکان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان پێشمەرگە


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا، داوا لە هێزەکانی (٧٠و٨٠)ی  پێشمەرگە و گشت بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەیی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، کۆلێژی ئەرکان، فیرقەکانی

(٤،٣٫٢٫١) و لیواكانی پیادە، بنکەکانی مەشقی
 " سلێمانی -کەرکوک - دهۆک " دەکەن کە ناوی کاندیدەکانیان بۆ رەوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە خولی ٨٥ی کولێژی ئەرکان لە بەغداد.

سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕونیشیدەکاتەوە:" دوا بەروار بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان  ٢٠٢٤/٧/١٥ ـە

سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەش ئاشکرادەکات:" پێویستە پاڵێوراوەکان ئەو مەرجانەیان تێدابێت.
١- بەکالۆریۆسی هەبێت لەزانستی سەربازی.
٢- خولی سەرکردایەتی تەواوکردبێت.
٣- تەمەنی لە ٣٨ ساڵ زیاتر نەبێت.
٤- پلەی سەربازی نقیب یان رائد بێت.
٥- زمانی عەرەبی بزانێت.