جۆگەی ئاودێری گوندی قرخ فراوان و نۆژەندەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  بەگوژمەی ٩٩ ملیۆن دینار و لەسەر داوای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای سلێمانی ، جۆگەی ئاودێری گوندی قرخ فراوان دەکرێت و بنەوانەی پاک دەکرێتەوەو بەشێکی نوێی بۆ زیاد دەکرێت.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕونیکردۆتەوە:"
پرۆژەکە بریتیە لە زیادکردنی ٧٦٠ مەتر جۆگەی کۆنکرێتی و پاککردنەوەی جۆگە کۆنەکەو فراوانکردنی و پاککردنەوەی بنەوانەی ئاوەکە بە گوژمەی زیاتر لە ٩٩ ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ ٨/ ٧/ ٢٠٢٤ لە دیوانی قائیمقامیەت و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای سلێمانی و خاوەنی زەوییەکانی ئەو گوندە (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ گوندنشینان کۆبووەوە و بەڵێنامەی لێ وەرگرتن کە کار ئاسانی بۆ تیمەکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی جۆگەکە و بەکارهێنانی بۆ مەبەستی ئاودێری لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە.