دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
(0) /
ڕوانگە - به‌تۆمه‌تی دزینی قاسه‌ی دوكانێكی فرۆشتنی پێداویستی كاره‌بایی، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت:"دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه قاسه‌ی دوكانه‌كه‌ی دزراوه‌و بڕێكی زۆر دینار‌و دۆلاری تێدا بووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری به‌شی كامێراكانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی 8 ملیۆن دینار‌و 4 هه‌زارو 200 دۆلار (42 وه‌ره‌قه)و كۆمپیوته‌رێكی لاپتۆپدا كه تۆمه‌تباران له‌دووكانه‌كه‌دا دزیبویان.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکردووە:"له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ئـ، ب، ڕ) و (خ، س، ئـ) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون.
تێبينيێك بنێرە: