زانیاری گرنگ لە سەر ڕێکەوتنە سەربازییەکەی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەبێت
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ڕێکەوتنە سەربازییەکەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق هێندە گرنگ نییە و لە ناوچە جێناکۆکەکان هیچ بارەگایەکی ئەمنی و سەربازی ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە ناکرێت.
بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەو ڕێکەوتنە ڕایگەیاندووە کە هیچ پرۆسەیەکی ڕادەستکردنەوەی سنور یان بارەگا ئەمنییەکان بۆ ژێر دەستی پێشمەرگە لە ئارادا نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێکەوتنە تەنیا بۆ هەماهەنگییە لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکان./.
تێبينيێك بنێرە: