كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كێشه‌ى تێكه‌وت
(0) /
ڕوانگە - كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كێشه‌ى تێكه‌وت و فراكسیۆنى یه‌كێتى داواده‌كات، كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ كراوه‌بێت و عه‌ره‌به‌كانیش سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن به‌داخراوى بێت، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه ترسمان له‌كه‌س نییه، چونكه به‌هێزین".
بەهۆی تەواونەبونی ڕێژەی یاسایی، کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەیەکی کاتیی دواخرا.
لایەنە سیاسییەکان لەبارەی شێوازی بەڕێوەچونی یه‌كه‌م کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە ناکۆکن، یه‌كێتى داواده‌كات کۆبونەوەکە كراوه بێت‌و عه‌ره‌به‌كان‌و فراكسیۆنه‌كه‌ى ڕاكان جبورى-ش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت داخراو بێت.
بەگوێرەی یاسا، دوای بەڕێوەچونی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا؛ ماوەی مانگێک مۆڵەت دەدرێتە لایەنە سیاسییەکان تاوەکو لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار، سەرۆکی ئەنجومەن‌و جێگرەکانی ڕێکبکەون.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ده‌وترێت فراكسیۆنى یه‌كێتى ترسى له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه، ڕێبوار ته‌ها سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى جه‌ختده‌كاته‌وه، "ترسمان لەهیچ کەس نییە، چونك ئێمە بەهێزین".
زیاتر لەحەوت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنە براوەکان، یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی تاوەکو ئەمڕۆ دواخراوه.
تێبينيێك بنێرە: