کاتی ناردنی موچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان دیاریکرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد"چاوەڕواندەكرێت رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو حكومەتی عیراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران بنێرێت"

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕایگەیاند: " حكومەتی عیراقەوە بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان.

وتیشی:"  رۆژانی یەكشەممە و دوو شەممەی داهاتوو حكومەت،  دەستدەكات بە تەمویلكردنی پارەكە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،ئاشکرایشیکرد:" هەرکات ئەو پارە گەیشتئەوا بەدڵنیایەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی هێزەئەمنیەکان دەکرێت.