ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە قەرەبو دەکرێنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی ئەمساڵ، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە و هەفتەی داهاتوو لیژنەکە کۆدەبێتەوە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"لیژنەیەك بۆ ئەو بابەتە پێكهاتوە و ئامارەكان كۆكرانەتەوە و هەفتەی داهاتوو لیژنەكە كۆدەبێتەوە و دواتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەردەدات.

وتیشی: "نوسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردوە داوامانكردوە قەرەبووی ئەو كەسانەبكاتەوە كە لە لافاوەكانی ئەمساڵدا زەرەرمەند بون، بەوپێیەی 100 ملیاری بودجەی حاڵەتی فریاكه‌وتن لەبەردەستدایە و لەو بوجەیە قەرەبوی ئەو كەسانە دەكاتەوە كە زەرەرمەند بون.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،ئاماژەی بەوەشكرد:" لیژنەیەكی تایبەت لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دروستكراوە و سەرجەم ئاماری زەرەرمەندانی لافاوەكەی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كۆكراونەتەوە.