بۆ سەرۆکی کۆمەڵ سەردانی بەریتانیای کردووە؟
(0) /
مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاندووە کە عەلی باپیر سەردانی بەریتانیای کردووە و ئامانجەکەشی بەسەرکردنەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبەکەیە لەو وڵاتە.
لە ڕاگەێندراوێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵدا هاتووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی ئایار عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە سەردانی بەریتانیای کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە سەرۆکی کۆمەڵ لە بەریتانیا ڕێکخستنەکانی حیزبەکەی بە سەر دەکاتەوە و ژمارەیەک چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەش ئەنجام دەدات./.
تێبينيێك بنێرە: